مێلانیا تره‌مپ هاوسه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه بارۆن-ی كوڕیان تووشی كۆرۆنا بووه، به‌ڵام چاكبووه‌ته‌وه.
هاوسه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی كۆشكی سپی، نووسراوێكی له باره‌ی ئه‌زموونی خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردوه‌ته‌وه و تیایادا باسی له‌وه كردووه كه دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی خۆی و دۆناڵد تره‌مپ پۆزه‌تیڤ بووه، یه‌كه‌م كه‌س كه گومانكراوه تووشبووبێت بارۆن-ی كوڕیان بووه.
خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه یه‌كه‌م پشكنینی كوڕه‌كه‌ی نێگه‌تیڤ بووه، به‌ڵام پشكنینی دواتر پۆزه‌تیڤ بووه و نووسیویه‌تی "به‌ختێكی باش یاوه‌رمان بوو كه بارۆن گه‌نجێكی به‌هێزه و هیچ نیشانه‌یه‌كی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌ی تیادا ده‌رنه‌كه‌وت. خۆشحاڵم به‌وه‌ی پێكه‌وه ئه‌م ره‌وشه‌مان تێپه‌ڕاند. به‌و شێوه‌یه چاودێری یه‌كترمان كرد و پێكه‌وه كاتمان به‌سه‌ربرد".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.