Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 23:47

به‌غدا رێککه‌وتنی گه‌شه‌پێدانی گێڵگه‌ی گازی مه‌نسورییه‌ی له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند ، به‌غدا رێككه‌وتنی گه‌شه‌پێدانی گێڵگه‌ی گازی مه‌نسورییه‌ی له‌گه‌ڵ گرووپێكی توركیا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌.

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار،وه‌زیری نه‌وتی به‌غدا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رایگه‌یاند: ‌به‌غدا رێككه‌وتنی گه‌شه‌پێدانی گێڵگه‌ی گازی مه‌نسورییه‌ی له‌گه‌ڵ گرووپێكی توركیا هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ده‌ڵێت: وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌دوای هاوبه‌شێكی نوێدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه‌ كێڵگه‌كه‌ گه‌شه ‌پێ بدات و به‌گه‌ڕی بخاته‌وه‌.

شایانی باسه‌ دوێنێ نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند كه‌ ره‌جه‌ب‌ ته‌یب ئه‌ردۆگان ،سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌فه‌رمی مسته‌فا كازمی بۆ سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بانگهێشت كردووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / ئاژانسی هه‌واڵی عێراق

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.