لە شاری هەولێر هەڵمەتێكی فراوان وەك ئامادەسازی بۆ هاتنی وەرزی زستان بە مەبەستی رێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی قورس دەستپێكرد، ئەویش بەخاوێنكردنەوەی مەنهۆڵ و رێڕەوی ئاوەڕۆ و ئەو كەند و شوێنانەی كە لە زستاندا مەترسی كۆبوونەوەی ئاویان لێ دەكرێت و دەبنە هۆی گرفت بۆ هاتوچۆ و ژیانی ئاسایی هاووڵاتییان.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ڕێی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە شارەوانییەکانی هەولێر بە مەبەستی رێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی قورس و مەترسی دروستبوونی لافاو، هەڵمەتێكی بەڕێوەبرد وەك ئامادەسازییەك بۆ وەرزی زستان و رێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی قورس و مەترسی دروستبوونی لافاو كە لە هەڵمەتەكەدا مەنهۆڵ و هەندێ کەند و ژێرپرد و رێڕەوی ئاوەڕۆ لە زبڵ و خاشاک پاککرانەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.