Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 04:19

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران کاسبکارێکی کوردییان له‌سه‌قز کوشت

کوردستان TV
100%


 کاسبکارێکی خەڵکی سەقز لە ئاکامی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە ئۆتۆمبێلەکەی هەڵدێراوە و گیانی لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە13 ی 10 ی 2020  هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لە جاددەی سەقز بۆ دیواندەرە شوێن ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کەوتوون و بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە و لەئاکامدا شۆڤیرەکەی بە ناوی ”هیوا وەکیڵی“ گیانی لە دەست داوە.

راشیده‌گه‌ێنێت كه‌ هیوا وەکیڵی خەڵکی سەقز، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌  هێزە چەکدارەکان بە بیانووی گواستنەوەی شت و مەکی قاچاخ شوێن ئەو ئۆتۆمبێلە کەوتوون و ئۆتۆمبێلەکە کاتژمر ١٠:٣٠ شەو لە سێڕێیانی ڕەشیدئاوا و وەزمان هەڵدێراوە.

هه‌نگاو ده‌شڵێت هەروەها، کاسبکارێکی دیکە کە لەگەڵ هیوا وەکیڵی بووە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.