Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 04:21

دوای تووشبوونی به‌کۆرۆنا ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە ئیتاڵیا بۆ ماوەی 10 ڕۆژ کەرەنتین دەکرێت

رونالدو-ronaldo
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوس لە كەمپی مەشقی هەڵبژاردەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، یاریزانەكە پۆرتوگالی جێهێشت و بە فڕۆكەیەكی تایبەت گەڕایەوە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیاو لەوێش بۆ ماوەی دە ڕۆژ كەرەنتین دەكرێت


بۆیە كریستیانۆ لە دوو یاری داهاتووی یوڤێ‌ لەبەرامبەر یانەكانی كرۆتۆنێ‌ لە خولی ئیتاڵیاو دینامۆكیێڤ لە چامپیۆنس لیگ دادەبڕێ‌

 هاوكات گومان لە بەشداریكردنی لە دوو یاری دیكەی تیپەكەی لەبەرامبەر ڤیرۆناو بارسێلۆنا دەكرێت، بە پێی پرۆتۆكۆڵی تەندروستی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا، دەبێت ئەنجامی پشكنینی یاریزانان حەوت ڕۆژ بەر لە ئەنجامدانی هەر یاریەكی چامپیۆنس لیگ، نێگەتیڤ بێت ئینجا یاریزانان دەتوان بەشداری لە یاریەكاندا بكەن

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.