Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 04:26

ھەندێک له‌ زانیاری و ڕێنمایی گشتی له‌ سه‌ر ڤایرۆسی کۆرۆنا بزانه‌  

نەشڵەژان و نەترسان، بەڵام چاودێریی خۆت بکە
کوردستان TV
100%

له‌و باردۆخه‌ی ئێستای نه‌خۆشی كۆرۆنا ، به‌ پێویستمان زانی لەخوارەوە ھەندێ ڕێنمایی گشتی بۆتان ڕوون بكه‌ینه‌وه‌:

تا و کۆکە و بێھێزیی و ئازاری ماسولکەت ھەیە؟! بۆن و تامکردنت نەماوە؟! لەگەڵ ئەمانە ئێڵنج و سکچوون و سەر ئێشەت ھەیە؟
ئەوە تۆ ٪٩٠ زیاتر دەشێ تووشی کۆڤید_کۆڕۆنا بووبیت، ئەگەر ھەناسە تەنگییت نییە، ئەگەر کۆکەیەکی بێزارکەرت نییە، ئەگەر تایەکەت بەردەوام لە بەرزبوونەوە نییە، ئەگەر پەنجە و لێوەکانت شین ھەڵنەگەڕابن، ئەوا دەتوانی لە ماڵەوە خۆت چارەسەر بکەیەت بەپێی ئەو پڕۆتۆکۆڵە:
-نەشڵەژان و نەترسان، بەڵام چاودێریی خۆت بکە.
-خۆت لە کەس و کارت جیا بکەوە لە ژوورێکی تایبەت و ماسک بە بەردەوامی ببەستە تا ڤایرەسەکە سووڕی ژیانی تەواو دەکات، تێکەڵی کەس مەبە و تا سێ ڕۆژ دوای تەواوبوونی نیشانەکانت، یان دە ڕۆژ لەسەرەتای سەرھەڵدانی نیشانەکانت، مەچۆرە دەرەوە. ھەموو شتێکت لەگەڵ خێزانەکەت جیا بکەوە.
-پێوانی ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێنت بکە بە جیھازی pulse oximeter کە لە زۆربەی فڕۆشگای کەلو پەلی تەندروستیی ھەیە، ڕۆژانە ئەمە بەیانیان و عەسر و شەوان بکە، ھەروەھا پێوانی گەرمی لەشت بکە بە گەرمییپێو، ڕۆژانە بەیانیان و عەسر و شەوان.
ئەگەر ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێنت دابەزی بۆ کەمتر لە ٩٤٪، ئەوا پێویستە یان سەردانی نەخۆشخانە بکەیت یان پزیشکی پسپۆڕ ئاگاداربکەیتەوە، ئەگەر بۆ زیاتر لە ٤٨ کاژێر تایەکی زۆرت ھەبێت و بە ھیچ دانەبەزێت، ئەوا بەھەمان شێوە سەردای نەخۆشخانە بکە یان پزیشکی پسپۆڕی لێ ئاگاداربکەوە.
-پشووی تەواو بدە، لە ھەفتەی یەکەم وەرزش مەکە تەنھا پشوو بدە، پاشان دەتوانیت ڕۆژانە نیو کاتژمێر بۆ چل خولەک ڕێکردنت ھەبێت.
-ڕۆژانە ھەشت بۆ دە سەعات بە تەواویی بخەوە، ڕۆژانە بەتایبەت بەیانیان بۆ ماوەی چارەگە سەعاتێک خۆت بدە بەر تیشکی خۆر بە جۆرێک دەست و قاچ و سەر و ملت ڕووت بن.
-تا پێت دەکرێت ئاو زۆر بخۆرەوە، ڕۆژانە ھەشت بۆ دە پەرداخ ئاو، تا دەتوانیت میوەجاتە ترشەکان و سەوزەوات بەتایبەت بیبەر و پیاز و سیر و لیمۆ زۆر بخۆ. کەم کردنەوەی خواردنی شەکر و کێک و خواردنەوە گازیی و پڕ شەکرەکان و مۆتا و ئایسکرێم و نانی سپیی و سەموون.
-تا پێت دەکرێت لەسەر پشت مەخەوەو پاڵ مەکەوە، ھەوڵ بدە زۆرتریین کات (١٦سەعات) لەسەر سک پاڵکەویت یان بخەویت، ئەگەر بۆت نەکرا، لەسەر تەنیشتەکان.
-وەرزشی سییەکانت بکە بە جۆرێک ڕۆژانە بەیانیان و عەسران و شەوان (٢٠ بۆ ٣٠) جار لە ڕێگەی لووتت ھەناسەی قووڵ ھەڵمژە و بۆ ماوەی پێنج چرکە ڕایبگرە پاشان لەڕێگەی دەمتەوە ھەناسەکە بەتەواویی بدەوە.
ژێده‌ر :تەندرووست بە

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.