Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 02:15

وەزیری دارایی و ئابووری: کار بۆ بەرزکردنەوەی داهات دەکەین

کوردستان TV
100%


 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  كونسوڵی كۆماری توركیا و شاندێكی یاوەری سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد لەگەڵ  ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری كۆبوونەوە.

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی و ئابوریو شاندی میوان دواین پێشهاتەكانی ناوچەكە و هەماهەنگی نێوان هەردوولا خرایە چوارچێوەی گفتۆگۆكانیانەوە. 


 له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی داراییدا هاتووه‌ كه‌ ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی ئابوری لە میانی كۆبوونەوەكەدا به‌ كونسوڵی توركیا هاكان كاراچی ڕاگەیاند توركیا كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بازرگانی و بازاڕی هەرێمی كوردستان هەیە، توركیا وڵاتێكی دراوسێیە كاڵاكانیان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌كوردستان بازرگانی پێوە دەكرێت.


 سەبارەت بە زیادكردنی داهاتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە كرد ئێمە لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كارلەسەر ئەوە دەكەین هەموو جۆرە كارئاسانییەك بكەین بۆ ئەوەی وەبەرهێنە بیانییەكان ڕووبكەنە هەرێمی كوردستان و سەرمایەكانیان بخەنە گه‌ڕ.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی داراییدا هاتووه‌ كه‌ لای خۆشیه‌وه‌ كونسوڵی توركیا  هاكان كاراچی سوپاسی وەزیری دارایی و ئابوری كرد بەڵێنی ئەوەی دوپاتكردەوە  ئەوان ئەم هەنگاوانە لەبەر چاو دەگرن و بە پێزانیینەوە ڕۆڵی خۆیان لە هەرێمی كوردستان بەمەبەستی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنانی زیاتر بگێڕن.

لە كۆتایی دانیشتنەكەشدا وەزیری دارایی و ئابوری ئاوات جەناب نوری وتى: توركیا بۆ هەرێمی كوردستان دەروازەیەكی سەرەکی ئاڵۆگۆڕی بازرگانییە، ھەروەھا گرنگە ئەوانیش ڕەچاوی دۆخی ئابوری هەرێم بكەن

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.