كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئاشكرای كردووه، بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و ته‌ل ئه‌بیب، په‌یوه‌ندی له‌نێوان عێراق و ئیسرائیل و ئه‌مریكا دا هه‌یه .
میسال ئالوسی، كه‌سایه‌تی سیاسی عێراق به‌شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا گه‌وره به‌رپرسانی نێو ناوچه‌ی سه‌وز له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدا، گفتوگۆی به‌كۆمه‌ڵ وهاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئهمریكاو ئیسرائیل ئه‌نجامداوه‌و تیایدا تاوتوێی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غداو ته‌ل ئه‌بیب -یان كردووه.
به‌گوته‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌ی عێراق، هیچ به‌رپرسێكی سیاسی عێراق نییه كه له رۆژئاوا ژیانی بردبێته سه‌ر ، په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دا نه‌بێت.
هه‌روه‌ها میسال ئالوسی گوتی: له‌بنه‌ڕه‌تدا عێراق ئاماده‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.