له گشتاندنێكدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌بێت 80%ی میلاكی مامۆستایانی باخچه و قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان ده‌رچوی دانه‌مه‌زراو بێت و ئه‌و ناوه‌ندانه سوود له 20%ی مامۆستایانی حكومی ببینن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15 ی 10 ی 2020 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە چۆنیەتی دەوامی مامۆستایانی حکومی لە باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییه‌كان ده‌كرد كه تیایدا ئه‌و ناوه‌ندانه ناچار كراون به‌وه‌ی 80%ی میلاكی مامۆستاكانیان ده‌رچوی دانه‌مه‌زراو بێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن كه كه ئه‌و 20%ی كه ده‌مێنێته‌وه بۆ مامۆستایانی حكومی ده‌بێت یان به‌شێوه‌ی خواستن بێت یان ئه‌و مامۆستایه مۆڵه‌تی بێ موچه یان به ته‌واوكردنی به‌شه وانه بێت.
وەزارەتی پەروەردە ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه لە حاڵەتی سەرپێچیكردن لە لایەن قوتابخانە و باخچە و پەیمانگەی ناحكومی و مامۆستایانی حكومی، رێكاری پێویست بۆ سزادانی كارگێڕی و دارایی دەگیرێتەبەر.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.