Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 02:13

وه‌زیری پلاندانانی ھه‌رێمی کوردستان : ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی له‌باره‌ی مووچه‌وه‌ کراوه‌ ئه‌مساڵ وه‌کو خۆی جێبه‌جێ ده‌بێت

کوردستان TV
100%

خالید به‌تال، وه‌زیری پلاندانانی عێراق، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی ھه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵدارا ره‌شید ،وه‌زیری پلاندانانی ھه‌رێم، له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ته‌وه‌ر گفتوگۆی كرد و دواتر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش سازكرا و تیایدا دارا ره‌شید تیشكی خسته‌ سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری، پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رھێنان و بابه‌تی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تییان تاوتوێكردووه‌.

666

وه‌زیری پلاندانانی ھه‌رێمی كوردستان، دارا ره‌شید گوتی: 'له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ وه‌زیری پلاندانانی عێراق، چه‌ند بابه‌تێكمان باس كرد له‌وانه‌، یه‌كخستنه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی كۆنترۆڵی جۆری له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌جۆرێك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ھاووڵاتییان دابێت، بابه‌تی سه‌رژمێریی كه‌ نزیكه‌ی ساڵێكه‌ ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرێت و پێشتریش ھه‌ردوو وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق و ھه‌رێم چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌یه‌وه‌ كردووه‌ و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكین كه‌ پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری دووربێت له‌ سیاسه‌ت، ھه‌روه‌ھا بابه‌تی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی و پڕۆژه‌كانی وه‌ه‌به‌رھێنان باسكران و وه‌زیری پلاندانانی عێراق به‌ڵێنی ھاوكاریدا.

دارا ره‌شید ئاماژه‌ی به‌ بابه‌تی سه‌رژمێری كرد و گوتی: ناوچه‌ كوردستانییه‌كان و زۆرشوێنی دیكه‌ی وه‌ك ده‌شتی نه‌ینه‌وا سه‌رژمێری دوور له‌ سیاسه‌ت ئه‌نجام بدرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ گفتوگۆمان كردووه‌ كه‌ ئالییه‌تێكی وا بدۆزینه‌وه‌ كه‌ خزمه‌ت به‌ ھه‌موو عێراقییه‌كان بكات به‌ ھه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ شاره‌كانیان به‌جێھێشتووه‌ و ھاتوونه‌ته‌ شاره‌كانی ھه‌ولێر، سلێمانی و دھۆك، مافی خۆیانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ و له‌ شوێنی خۆیان سه‌رژمێری بكرێن، ھه‌ردوولا نیه‌تی ئه‌وه‌مان ھه‌یه‌ كه‌ سه‌رژمێری پێویسته‌ و به‌دوای ئالییه‌تێكی گونجاودا ده‌گه‌ڕێین.

له‌باره‌ی بوودجه‌ی پێویستیش بۆ سه‌رژمێریی، وه‌زیری پلاندانانی ھه‌رێمی كوردستان، دارا ره‌شید گوتی: له‌ بوودجه‌كه‌دا، به‌شی ھه‌رێمی كوردستان و عێراق ته‌رخان ده‌كرێت و رێكاره‌ ھونه‌رییه‌كانیش وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق به‌ ھه‌ماھه‌نگی ده‌سته‌ی ئاماری ھه‌رێم ده‌یكات.

دارا ره‌شید راشیگه‌یاند كه‌ كار له‌سه‌ر ستراتیجییه‌تی بوودجه‌ ده‌كه‌ن بۆ ساڵه‌كانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ و جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌باره‌ی مووچه‌وه‌ كراوه‌ ئه‌مساڵ وه‌كو خۆی جێبه‌جێ ده‌بێت و گوتی: ''ده‌مانه‌وێت مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی ھه‌ر‌ێمی كوردستان له‌ناو قانوونی موازه‌نه‌ جێگیر بكه‌ین. ئه‌گه‌ر مافه‌كان چووه‌ ناو قانوونی موازه‌نه‌، ئه‌وا ھه‌رێم به‌شه‌ بوودجه‌ی خۆی ده‌بێت و تووشی ئه‌و گرفته‌ی ئێستا نابین.

وه‌زیری پلاندانانی ھه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد كه‌ لیژنه‌یه‌كیان پێكھێناوه‌ بۆ گفتوگۆكردن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌ی كه‌ تووشی ھاورده‌ و ھه‌نارده‌ی زێڕ بووه‌، چونكه‌ ‌ ئێستا ته‌نها ده‌توانرێت له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا و نه‌جه‌ف زێڕ ھاورده‌ و ھه‌نارده‌ بكرێت و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی بۆ بازرگانانی ھه‌رێمی كوردتسان دروستكردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.