له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی داری گێوژ دڕكی پێوه‌یه لێكردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی ئاسان نییه، به‌ڵام گوندنشینان چێژ له‌و كاره وه‌رده‌گرن و بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات بۆ ئه‌وان.
ئه‌م میوه خوڕسكه كه مره‌با و سركه‌یشی لێ دروست ده‌كرێت، ده‌گوترێت كه بۆ دڵ، فشاری خوێن و چاره‌سه‌ركردنی هه‌راسانیی گه‌ده باشه و له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ خه‌ڵك زیاتر گرنگی به به‌روبوومی خۆڕسك و سروشتی ده‌ده‌ن.
ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی گوندی ئاشاغیئوڵوپنار سه‌ربه قه‌زای داره‌نده له سنووری كارگێڕی پارێزگای مالاتیا به تراكتۆر ده‌چنه ناوچه شاخاوییه‌كان و چوار جۆری جیاوازی گێوژ كۆده‌كه‌نه‌وه و ده‌یفرۆشن.
مورات كوڵ یه‌كێكه له‌و گوندنشینانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی به‌م كاره‌وه سه‌رقاڵه، راگه‌یاند : له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ خه‌ڵك زیاتر گرنگی به به‌روبوومی خۆڕسك و سروشتی ده‌دات و گوتی: گێوژ بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی وه‌ك دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێن، فشاری خوێن و چاره‌سه‌ركردنی هه‌راسانیی گه‌ده باشه.
مورات كوڵ ئاماژی به‌وه‌دا كه ئه‌وان له پاییزدا چوار تا پێنج تۆن گێوژ كۆده‌كه‌نه‌وه و گوتی: گێوژ به شێوه‌یه‌كی خۆڕسك له ناوچه شاخاویییه‌كان پێ ده‌گات و به‌ته‌واوی ئۆرگانییه. دوای هه‌ڵگه‌ڕان به‌سه‌ر ٢٠ كیلۆمه‌تری كوێستانه‌كاندا به‌یانیان به فێنكی ده‌ست به لێكردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی گێوژ ده‌كه‌ین. ئێوارانیش ئه‌وانه‌ی بازرگانی به گێوژهوه ده‌كه‌ن یه‌ك كیلۆگرام گێوژمان به پێنج بۆ حه‌وت لیره لێ ده‌كڕن. له بازاڕیش به ١٠-١٢ لیره ده‌فرۆشرێت. گێوژ له بهرزاییهكانه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی داره‌كه‌ی دڕكی پێوه‌یه لێكردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی ئاسان نییه، به‌ڵام چێژ له‌و كاره وه‌رده‌گرین و بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات بۆ ئێمه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.