Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 02:11

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له‌ پارێزگارى که‌ربه‌لا کرد

کوردستان TV
100%

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15/10/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز نصيف جاسم الخطابي، پارێزگارى كه‌ربه‌لا كرد.

له‌ ديدارێكدا به‌ڕێز پارێزگارى كه‌ربه‌لا پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى پارێزگاكه‌ به‌تايبه‌تى له‌ڕووى گه‌شتياريى ئايينييه‌وه‌ خسته‌ ڕوو و ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ ئارامى و سه‌قامگيريى كه‌ربه‌لا، ڕيخۆشكه‌ره‌ بۆ سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى ناوخۆيى و بيانى و پارێزگاكه‌ له‌ پرۆسه‌يه‌كى به‌رده‌وامى فراونبووندايه‌. هه‌روه‌ها به‌ڕێزيان ستايشى ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى كه‌رتى تايبه‌تی هه‌رێمى كوردستانى له‌ بوارى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريدا كرد كه‌ ده‌كرێت بۆ كه‌ربه‌لا و پارێزگاكانى ديكه‌ى عێراقيش سوودى لێ وه‌ربگيرێت.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا هه‌ماهه‌نگيى پارێزگاكان و حكوومه‌تى فيدراڵ و گرنگيى شۆڕكردنه‌وه‌ى زياترى ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ پارێزگاكان خرايه‌ به‌ر باس تا بتوانن خزمه‌تى باشتر پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتيان بكه‌ن و كار و پڕۆژه‌كان خێراتر ئه‌نجام بدرێن.

له‌ كۆتاييى ديداره‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، بانگهێشتێكى به‌ڕێز پارێزگارى كه‌ربه‌لاى بۆ سه‌ردانى پارێزگاكه‌ قبووڵ كرد و هيواى خواست له‌ كاتێكى گونجاوى داهاتوودا سه‌ردانى كه‌ربه‌لا بكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.