له ئاگادارینامهیهكدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند: ئەو خوێندکار و قوتابیانە دەکاتەوە کە بەهۆى توشبونیان بە پەتاى کۆرۆنا نەیانتوانى بو بەشدارى تاقیکردنەوەکانى خولى دوەمى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى بکەن، دواتر لەلایەن وەزارەتى پەروەردە دوبارە تاقیکردنەوەیان کردەوە، ئێستا ئەنجامەکانیان گەیشتۆتە وەزارەتى خوێندنى باڵا و داخیلى سیستمى زانکۆلاین کراوە، بۆیە ئەو دەرچوانەش لە ئێستادا دەتوانن بچنە نێو زانکۆلاین و فۆرمى داواکارى لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکەش بکەن.
ڕاشیگهیاند: سەبارەت بە یوزەرنەیم و پاسۆردەکانیان، ئاگاداریان دەکەینەوە پێشتر لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) یان ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە کراوەو دەتوانن لە خوێندنگەکانیان وەریبگرنەوە بۆ ئەوەى وەک سەرجەم دەرچوانى دیکە داواکارى پێشکەش بکەن و بچنە پێشبڕکێى وەرگرتنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.