Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 02:08

سیده‌کان.. فڕۆکه‌کانی تورکیا سنووری گوندی بێرکه‌مه‌یان بۆردومان کرد

سیده‌كان.. فڕۆكه‌كانی توركیا
کوردستان TV
100%

جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی چڕی دەڤەری برادۆستیان کرد، ئه‌مرۆ كاتژمێر 10:30 خووله‌كی پێش نیوه‌ڕۆ، فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا به‌نزمی به‌سه‌ر گوند و كوێستانه‌كانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كاندا ده‌سووڕانه‌وه‌ و دواتر به‌ چڕی سنووری گوندی بێركه‌ و شوێنه‌كانی نزیك ره‌وه‌ند و كۆچه‌رییه‌كانی كوێستانی سنینیان بۆردومان كرد.

به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوچه‌كه‌ش كه‌ به‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤی راگه‌یاندبوو فڕۆكه‌كانی توركیا شوێن و پێگه‌كانی په‌كه‌كه‌یان بۆردومان كردووه‌، وه‌ك هاووڵاتیانیش وتویانه‌، هەرچەند بۆردوومانەکە نزیک جووتیار و ئاژەڵدارانی ناوچەکە بووە، جگه‌ له‌ مه‌ترسی و دڵه‌راوكێ خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێكی بۆ خه‌ڵكی سڤیل نه‌بووه‌ و تا ئێستاش زیانه‌كانی په‌كه‌كه‌ نه‌زانراون. 

دوایین جار کە تورکیا بۆردوومانی سنووری سیدەکانی کرد، لە 11ی ئابی ئه‌مساڵ بووە به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شەهیدبوونی دوو فەرماندەی سەربازیی کورد لە سووپای عێراقی لێكه‌وته‌وه‌. 

دواتر وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە  12ی ئاب بانگھێشتی فاتح یڵدز، باڵیۆزی توركیای لە به‌غدا كرد و لەسەر بۆردوومانكردنی كاروانی ھێزەكانی پاسەوانانی سنووری عێراق له‌ یادداشتنامەیەکدا، ئیدانەی ئەو پێشێلكارییە بەردەوامانەی سوپای توركیای كرد بۆ سەر سنووری عێراق. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.