بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ههولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: تۆمهتبارێكی مهترسیدار لهههولێر دهستگیركرا كه چهندان تاوانی گهورهی ئهنجامداوه.
دهقی ڕاگهێندراوهكه:
بەشی پۆلیسی ناوشار- رۆژهەڵات، بنكەی پۆلیسی سەروەران، پاش ئاگاداركردنەوەیان لە بوونی چەندین حاڵەتی تەقەكردن و بێزاركردنی هاووڵاتیان بە ئۆتۆمبێلی جامڕەش و بێ ژمارە و بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر و حەبی بێهۆشكەر و چەند حاڵەتێكی دیكەی شەڕفرۆشتن بە خەڵك و تەعەداكردن لێیان، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تیمێكی تۆكمەی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و دوای بەدواداچوونێكی ورد و چڕ و بەدەستهێنانی زانیاری، توانییان شوێنی تۆمەتبارێكی مەترسیدار بە ناوی (س.ر.ح) لە گەڕەكی پێنجی حەسارۆك ئاشكرا بكەن و بە پلانێكی وردی بەرنامەبۆداڕێژراو، دەستگیری بكەن.
تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، كە بەپێی ماددەكانی (456) و (432) و (405/31) لە یاسای سزادان فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو و چوار سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار كرابوون، لە كاتی دەستگیركردنیدا لە شوێنی حەوانەوەی، دەست بەسەر (152 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ، 421 گرام جامایكا، 35 گرام حەشیش، 78 پارچە حەبی ترامادۆڵ، 6 چەكی جۆری كلاشنكۆف، 7 نارنجۆك، 2 ئۆتۆمبێلی جۆری كیا كادێنزا و نیسان سەنییەكی ژمارە ستاختە)ـدا گیرا.
تۆمەتبار، دانی نا بە تاوانەكانیدا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (421) لە یاسای سزادان، راگیرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.