وەزارەتی تەندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: بەدواداچوون بۆ گرتە ڤیدیۆیەك دهكهین و ڕێكاری یاسایی دهگرینه بهر.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: دوابەدوای بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەك كە هێرش دەكرێتە سەر كارمەندێكی دەرمانخانە بە هەڵسوكەوتێكی ناشارستانی و دوور لە مرۆڤایەتی، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری تەندروستی و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی پشكنین و بەدواداچوون و بەشی یاسایی بەدواداچوون لەم رووداوە دەكرێت و ڕێكاری یاسایی دەگرینەبەر،
لێرەوە جارێكی تر جەخت دەكەینەوە و داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەكەین لەپێناو پاراستنی ماف و گیانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی دامودەزگا تەندروستیەكان لە كەرتی گشتی و کەرتی تایبەت ڕێكاری یاسایی بگیرێتەبەر بۆ دووبارەنەبونەوەی ئەم جۆرە ڕەفتار و ڕووداوانە، داواش لە هاووڵاتیان دەكەین بە گیانێكی مرۆڤدوستانە مامەڵە لەگەڵ دامودەزگا تەندروستیەكان بكەن.
د. ئاسۆ حەوێزی
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.