Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 02:12

یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بڕیاریدا درێژه‌ به‌ دانوستانه‌کان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا بدات

کوردستان TV
100%

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بڕیاریدا به‌ درێژه‌دان به دانوستانه‌كان به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به‌‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان له‌ دوای به‌ریتانیا له‌دوای برێكزیت و بانگه‌وازی له‌ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه‌ كرد كه‌ ئاماده‌بن بۆ حاڵه‌تی نه‌سازان و رێكنه‌كه‌وتن.

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بڕیاریدا به‌ درێژه‌دان به دانوستانه‌كان به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به‌‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان له‌ دوای به‌ریتانیا له‌دوای برێكزیت و بانگه‌وازی له‌ ووڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه‌ كرد كه‌ ئاماده‌بن بۆ حاڵه‌تی نه‌سازان و رێكنه‌كه‌وتن. 

گوته‌بێژی كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، بارێند لێیتس، له‌كاتێكدا كه‌ لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا درێژه‌ی هه‌بوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بڕیاری كۆنسه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا-به‌ریتانیا، په‌سه‌ندكراوه‌. 

له‌ بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، له‌ قۆناغی راگوزه‌ری برێكزیت، كه‌ رۆژی ٣١ی كانوونی یه‌كه‌م كۆتاییدێت، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ره‌وپێشچوونی پێویست به‌ ئاڕاسته‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا تۆمارنه‌كردووه‌. سه‌ركرده‌كان داوایان له‌ سه‌رۆكی دانوستانكارانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، میشێل بارنیه‌ر كردووه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌كانی داهاتوودا به‌رده‌وامبێت له‌ دانوستانه‌كان و بانگه‌وازیان له‌ به‌ریتانیا كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت رێككه‌وتنێك بكرێت، هه‌نگاوی پێویست بهاوێژێت.  

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌روه‌ها جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ به‌ریتانیا رێككه‌وتنی جیابوونه‌وه‌ له‌ یه‌كێتییه‌كه‌ و پرۆتۆكۆڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی جێبه‌جێبكات. 

له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌: "كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بانگه‌واز له‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندام، دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و هاوبه‌شان ده‌كات، كاره‌كانیان خێرابكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ سه‌رجه‌م ده‌ره‌نجامه‌كان، به‌ نه‌سازان و رێكنه‌كه‌وتنیشه‌وه‌، ئاماده‌بن و بانگێشتی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پلانی تاكلایه‌نه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتییه‌ و دۆخی چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌به‌رچاو بگرێت". 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.