لیوا عباس ناجی فەرماندەی گشتی پۆلیسی بەسڕە بە کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە ڕێگەی تیمی چاودێری و زانیاری وورد، گروپێکی مافیاو چەتەمان دەستگیر کرد کە لە 10 کەس پێک هاتبوون و چەندین تاوانی جیا جیایان لە بەسڕە و شارەکانی دیکەی عێڕاق ئەنجام دابوو ،
فەرماندەی پۆلیسی بەسڕە ڕاشی گەیاند کە ئەو گروپە چەتانە تاوانی کوشتنیشیان ئەنجام داوەو پێشتر ژمارەیەک خەڵکیان بۆ پارە فڕاندبوو، هاوکات ئەمڕۆش لە کاتی بردنی پارە بۆیان لە لایەن خانەوادەی هاووڵاتیەکی ڕفێندراو گروپە دزو چەتەکە دەستگیر کران. ئا/فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.