عوسمان مه‌حه‌مه‌د ، ناسراو به عوسمان هه‌ورامى، كه‌سایه‌تی دیاری بواری ئه‌ده‌ب و نووسین، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا به‌هۆى تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
پرۆفایلی عوسمان هه‌ورامی
ه ساڵی ١٩٤٠ لە شارۆچكەی تەوێڵە لە دایكبووە.
- له ساڵی ١٩٤٧ لە قوتابخانەی تەوێڵە خراوەتە بەر خوێندن.
- له ساڵی ١٩٤٨ماڵیان چووه‌ته شاری سلێمانی و ئێستاش هه‌ر له‌و شاره نیشته‌جێیه.
- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی بەشی وێژەیی لە شاری سلێمانی تەواو كردووە.
- ساڵی ١٩٥٨ لە قوتابخانەی تەوێڵەی سەرەتایی كوڕان مامۆستای كاتیی بووە.
- ساڵی ١٩٥٩ له‌بەشی زمانی كوردی له كۆلیژی ئاداب له به‌غداد وه‌رگیراوه، بەڵام له‌به‌ر هەژاریی تەنها دوو مانگ خوێندویه‌تی و به ناچاریی وازی لێهێناوه.
- ساڵی 1959 لە گوندی (چنارنە)ی سەر بە ناحیەی (بنگرد) كراوە بە مامۆستای كاتیی.
- ساڵی١٩٦٠بووه به مامۆستای هه‌میشه‌یی له گوندی (شێنێ)ی سەر بە قەڵادزێ.
- ماوه‌ی 14 ساڵ به‌رنامه‌ی (خه‌نده) ی پێشكه‌ش كردووه له ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان.
- بۆ ماوه‌ی 47 ساڵ وه‌ك مامۆستایه‌كی دڵسۆز، خزمه‌تی به منداڵان كردووه.
- یه‌كه‌م كه‌س بووه، كه وشه‌ی (ئاماژه)ی له نووسیندا به‌كارهێناوه.
- ساڵى ٢٠٠٣-٢٠٠٦ وەک شارەزا لە خانەى وەرگێڕان کاریکردووە.
- تا ئێستا 18 كتێبی به‌چاپگه‌یاندووه بۆ منداڵان.
چه‌ندین خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێبه‌خشراوه، له‌وانه:
1- وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووجار.
2- بەڕێوەبەرێتى پەروەردەى سلێمانى.
3- بنکەى ڕووناكبیری گەلاوێژ.
4- دووەمین فیستیڤاڵى هەورامان.
5- گۆڤاری گوڵه‌كان.
6- گۆڤاری جگه‌رگۆشه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.