Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 05:46

چاودێرێکى سیاسى ئیسڕائیلى: عێراق و سودان له‌ رێکه‌وتن له‌ گه‌ڵ ئیسڕائیل نزیک بوونه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

دواى زیاتر له‌ شه‌ست ساڵ له‌ دژایه‌تى و ململانێى وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌ نێوه‌ند گیرى ئه‌مه‌ریكا ئیسڕائیل کار دەکات بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ هەمو عەڕەب ئاسایی بکاتەوە.

ئیدی کۆهن چاودیر سیاسی و ڕۆژنامەنوسێکی دیاری ئیسڕائیلە، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاكان رایگه‌یاند: حاڵی حازر ئیسڕائیل ڕۆژ بە ڕۆژ لە هەوڵ دایە و کار دەکات تا پەیوەندیەکانی لەگەڵ هەموو وڵاتانى عەرەبى ئاسایی و بەهێز بکاته‌وه‌ هەر وەک چۆن بینیشمان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ بەحرێن و ئیماڕات و قەتەر بە فەرمی هەماهەنگی و پڕۆژەی بەرهەمدار لەگەڵ ئیسڕائیل واژۆ کراو لە ئەرزی واقعدا چونە بواری جێ بە جێ کردن.
كۆهین گوتیشى دەتوانم بڵێم ئێستا تەنها فەڵەستین وە لە فەڵەستینیش کەرتی غەززە پەیوەندی ئاسایی نیە لەگەڵمان ، هاوکات لە ئەرکی بەردەوامین بۆ ئەمەش، بە مەرجێک ئەوانیش دەست پێشخەری جدی بن.

باسى له‌وه‌ش كرد كه‌ ئسڕائیل لە ڕێگەی سەرۆک ترامپ ە وە پڕۆژەی ئاسایی کردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جیبَەجێ دەکات کە بە ستڕاتیژیترین پڕۆژەی ئەم سەدەیە هەژمار دەکرێت.
له‌كۆتیدا كۆهین نزیكبوونه‌وه‌ى عێراق و سودانى له‌ ئیسڕائیل راگه‌یان د و گوتى:بیرمان نەچێت لەو نێوەندە گرنگەدا و لە قۆناغی ئێستا خەریکە لەگەڵ عێڕاق  سودانیش کارە گرنگەکان دەگەنە کۆتایی و بە جێ گەیاندن بۆ ئه‌وه‌ى هاوشێوه‌ى وڵاتانى دیكه‌ى عه‌ره‌بى بگه‌نه‌ رێكه‌وتن.

zardasht ahmed

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.