Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 10:26

سەرۆکی حکومەت په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هونەرمەند جەمال بەختیار کرد 

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی نیگارکێشی ناسراوی کورد جەمال بەختیار په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو كرد.

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی نیگارکێشی ناسراو (جەمال بەختیار)م بیست. کە هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بوو. شۆڕشەکانی کوردستان و پێشمەرگە و سروشت و ژیانی کوردەواری، بابەتی سەرەکیی کارە هونەرییەکانی بوو.

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشیی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش ، بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت. 

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.