Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 10:27

ته‌ندروستی ئێران: 30% تووشبووانی ئه‌و شه‌پۆڵه‌ی ئێستای کۆرۆنا هه‌ست به‌ سه‌رئێشانی توند ده‌که‌ن

ئێران
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران تووشبوونی 4552 تووشبووی دیكه‌ی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند و به‌مه‌ش كۆی گشتی تووشبووان به‌ كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ بۆ 522 هه‌زار و 387 تووشبوو به‌رزبوویه‌وه‌. 

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ 265 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كۆی گشتی مردووان به‌ كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ 29 هه‌زار و 870 كه‌س. 

هه‌روه‌ها له‌ ئێران 420 هه‌زار و 910 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌ و چوار هه‌زار و 684 تووشبووش له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان و ره‌وشی ته‌ندورستیان مه‌ترسیداره‌. 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ره‌وشی ته‌ندروستی 30 پارێزگا له‌ 31 پارێزگایه‌كه‌ی ئێران مه‌ترسیداره‌ و له‌ چوار پارێزگا ره‌وشی ته‌ندروستی له‌ ئه‌وپه‌ڕی مه‌ترسیدایه ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌و چوار پارێزگایه‌ زۆر به‌رزه‌ پارێزگاكانیش بریتینه‌ له‌ پارێزگای سنه‌ی كورستانی ئێران و هورمزگان و فارس و گۆلستان‌. 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران راشیگه‌یاند: له‌ 30% تووشبووانی ئه‌و شه‌پۆڵه‌ی ئێستای كۆرۆنا هه‌ست به‌ سه‌رئێشانی توند ده‌كه‌ن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.