سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی جیهانی خۆراك رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه پابه‌ندین به خۆبژێوی له كوردستان له‌رێگه‌ی هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری و پشتیوانی ته‌واوه‌تی جوتیارانمان ده‌كه‌ین.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی خۆراك، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه پابه‌ندین به خۆبژێوی له كوردستان له‌رێگه‌ی ههمهجۆر كردنی ئابووری و پشتیوانی ته‌واوه‌تی جوتیارانمان ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، له ساڵی رابردوودا 400 هه‌زار نه‌ماممان دابه‌شكردووه و پاڵپشتی داراییمان بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ره ناوخۆییه‌كان كردووه و هانیان ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له به‌هه‌رمهێنانی زیاتر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.