Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 10:19

سۆران.. له‌ ئه‌نجامی دوو رووداوی هاتووچۆ 4 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا

رووداوی هاتووچۆ
کوردستان TV
100%

رائید دلاوه‌ر له‌تیف وته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران به‌ كوردستان تیفی راگه‌یاند: ئەمڕۆ هەینی ڕێکكەوتی (16-10-2020) کاتژمێر 4ی ئێواره‌ ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری( وەڕگەران) لە چۆمان ــ گوندی ( ئێنێ ) ڕوویداوە کە ئۆتۆمبێلێك له‌ جۆری (پیکاب دێر) دوای لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ وەرگەڕاو لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە بە ناوەکانی (ڤیان حمدامین قادر ته‌مه‌ن 30 ساڵ  و خدر حمدامین قادر تەمەن 40 ساڵ و محمد نادر حسن) هه‌روه‌ها شۆفێره‌كه‌ش به‌ ناوی ( نادر حسن ) به‌ سه‌ختی برینداربووه‌.  

وته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران راشیگه‌یاند: خێزانه‌كه‌ دانیشتووی گوندی (ماوەڵیانی) سەر بە رواندزن بە مەبەستی کاری کشتوکاڵ لە گوندی ئێنێ خەریکی شیناتیکردن بووینە . 

هۆکاری رووداوکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە کوالێتی ئۆتۆمۆبێلەکە خراپ بووه‌ لە رووی توندوتۆڵی و دڵنیاییه‌وە ناوچەکە شاخاویە ڕێگای گونجاو نییە بۆ لێخورێن.

وتیشی لێرەوه‌ داوا لە شۆفێرو هاووڵاتییە بەڕێزەکان دەکەین کە پابەندی یاسا و ڕێنمایی و رێساکانی هاتووچۆ بن چونکە ئەم ماوەیە ژمارەی ڕووداوی هاتووچۆ و قوربانیەکانی چ گیانلەدەستدان چ بریندار بوون بەرادەکی بەرچاو زیادی کردووە.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ دوای ئەوەی ڕووداوێکی هاتووچۆ له‌ رێكکەوتی 13-10-2020 لە جۆری(شێلان) لە سۆران ــ گوندی بالەکیان ڕوویدا کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دێر خۆی کێشا بە کەسێکی پیادەڕۆ بەناوی (حەسەن ئاراس عوسمان) تەمەن 20 ساڵ دانیشتووی سۆران ــ  گوندی بالەکیان دوای مانەوەی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ژێر چاودێری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر ئه‌مڕۆ گیانی لەدەستدا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.