چه‌ند گروپێكی نێو حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندنی باره‌گای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا ده‌كه‌ن.
شوان محه‌ممه‌د ته‌ها به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: چه‌ند رۆژێكه حه‌شدی شه‌عبی له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه رۆژی شه‌ممه ده‌چنه به‌رده‌م باره‌گای لقی پێنجی پارتی له به‌غدا.
وتیشی، ئێمه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه و ئێستا هێزێكی دیكه‌ی ئه‌منی جگه له پاسه‌وانانی خۆمان، پاسه‌وانی له باره‌گاكه‌مان ده‌كه‌ن.
بەرپرسی لقی پێنجی پارتی ده‌شڵێت، ئەوان لێدوانێکی هۆشیار زێبارییان کردووەتە بیانوو، خەڵکی دیکە هەبووە لێدوانی زۆر تووندتری داوە و کەسیش کاردانەوەی نەبووە، بەڵام ئەوان رقێکی زۆریان بەرامبەر بە ئێمە هەیە، ئەم کولتوورەش لە بەرژەوەندیی عێراق نییە و کارێکی خراپە، چونکە ئەو گرووپانە دەیانەوێت وای نیشانبدەن کە لە بەغدا ناسەقامگیریی ئەمنی هەیە.
ئەو گرووپەی هەڕەشەی سووتاندنی بارەگاکەی پارتی دەکات چەند ناوێکیان هەیە لەوانەش رەبعەڵڵا و ئەحبابوڵڵا، کە پێشتریش هێرشیان کردووەتە سەر چەند بارەگا و کەناڵێکی راگەیاندن و سووتاندوویانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.