Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 10:26

هاووڵاتییه‌کی کوردستانی ئێران له‌سه‌ر سنووری قه‌ڵادزێ بریندار ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ قه‌ڵادزێ ڕایگه‌یاند: ئەمرۆ هه‌ینی ھاوولاتییەکی کوردستانی ئێران لەسەر سنووری قەندۆڵ لە دەڤەری پشدەر لە لایەن پاسدارانی ئێران تەقەی لێدەکرێت و بریندار دەکرێت دواتر رەوانە نەخۆشخانەی قەلادزێ دەکرێت چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت.

ڕاشیگه‌یاند: ساڵانە زۆرێک لە ھاووڵاتییانی کوردستانی ئێران بە تایبەتی دانیشتووانی ناوچەی سەردەشت بەھۆی کۆڵبەری یان ھاتن وچوون بۆ پشدەر لەسەر سنوورەکان دەکرێنە ئامانجی سوپای پاسدارانی ئێران و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌  قوربانی لێدەکەوێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.