له ده‌وروبه‌ری پاریس له هێرشێكدا كه‌سێك به چه‌قۆ كه‌سێكی دیكه‌ی كوشت و هێرشبه‌ره‌كه‌ش به گوللـه‌ی پۆلیسی پاریس كوژرا.
له‌و باره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی پاریس رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه‌ی له‌لایه‌ن هێرشبه‌ره‌كه‌وه كوژراوه پیاو بووه و هێرشبه‌ره‌كه‌ش چه‌قۆی له ملی داوه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه هێرشه‌كه له "ئیراگنی سور ئویز" له پاریس روویداوه و هێرشبه‌ره‌كه به گوللـه‌ی پۆلیس كوژراوه.
وته‌بێژێكی پۆلیسیش رایگه‌یاند: قوربانیه‌كه مامۆستا بووه، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری شایه‌تحاڵان بڵاویكردووه‌ته‌وه كه هێرشبه‌ره‌كه له كاتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه هاواریكردووه و گوتویه‌تی "الله اكبر" واتا خودا گه‌وره‌یه.
له‌لای خۆشیه‌وه داواكاری گشتی فه‌ره‌نسا به ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسی راگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له نزیك قوتابخانه‌یه‌ك ده‌ستیپێكردووه و وه‌كو كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌رپرسێكی پۆلیسیش رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه مامۆستای مێژوو بووه و گفتوگۆیه‌كی ئاینی له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كان كردووه‌ته‌وه و كاریكاتێری پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌ممه‌د (درودی خودای له‌سه‌ر بێت)ـی پیشانی قوتابیان داوه و له‌لایه‌ن هێرشبه‌ره‌كه‌وه به چه‌قۆ سه‌ری له جه‌سته‌ی جیاكراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.