Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 12:58

تیمی وەزاری پارتی: له‌ په‌یامى سه‌رۆکى حکومه‌ت له‌یادى سێ ساڵه‌ى خیانه‌تى 16ى ئۆکتۆبه‌ر ناوى که‌س نه‌هێندراوه‌

ناتوانن خۆتان لە ژێر هەژموونی تاقمێکی خۆسەپێنەر و شەڕخواز، ڕزگار بکەن
کوردستان TV
100%

تیمی وەزاری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ راگه‌ێندراوێكدا وڵامى  تیمى یەکێتی نیشتمانی کوردستان له‌ حكومه‌ت ده‌داته‌وه‌ و رایده‌گێنێت ئێمە هەمو هەولێکمان داوە بابەتییانە باسی رووداوەکان، وەک خۆیان بکەین و هەموو کەس تێکەڵ نەکەین، بەڵام بە پێچەوانەوە، ئێوە نەک تەنیا دەتانەوێ ڕاستییەکان پەردەپۆش بکەن، بگرە هیچ هەڵوێستێکیشتان بەرامبەر بەو هێرشە ناڕەوایانە نەبووە، کە بەرامبەر بە موقەدەسات و پیرۆزیی نەتەوەبیمان دەکرێت و ناتوانن خۆتان لە ژێر هەژموونی تاقمێکی خۆسەپێنەر و شەڕخواز، ڕزگار بکەن


دەقی راگەێندراوه‌كه‌ 

باشتر بوو بۆ تیمی وەزاری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، بە شێوەیەکی بابەتیانە و واقیعبینانە تەماشای گرژییەکانیان بکردبووایە . کەچی لە یادی ڕیفراندۆمی گەلەکەماندا ،کە هەموو هێزە سیاسییەکان و پەرلەمانی کوردستان بڕیاری لێی دابوو ، 93%ی خەڵکی کوردستانیش بە بەڵێ دەنگی بۆ دا ، ئامۆژگاری ئەو تاقمەیان بکردایە کە ڕەنج و ماندووبوون و خەونی میللەتەکەمانیان بە فیڕۆدا، کەچی لە ڕۆژی ڕیفراندۆمدا ، دەستیان بە هێرش کرد .
باشتر بوو ئەو کەسانەی لە جیاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بێ ئەوەی هیچ حیسابێک بۆ خودی تیمی یەکێتی لە ناو حکومەت بکەن و بریار لە جیاتی حکومەت بدەن، لە بری ئەو بێدەنگیێە دەبووا تیمی وەزاری یەکێتی ئامۆژکاریان بکەن، کە واز لە دەست تێوەردان لە کاروباری حکومەت بهێنن، لە هەمانکاتدا دەبووا تیمی یەکێتی لە حکومەت ئامۆژگاری ئەو کەسانەیان بکردبا، کە ڕۆژانە لە میدیاکانەوە هێرشی ناڕەوا بۆ سەر سەرۆکی ئەو ئەنجومەنی وەزیرانە دەکەن، کە خۆیان تیایدا ئەندامن .
ئەگەر دەتانەوێت لە ژێر فشاری ئەو کەسانەدا هەموو ڕووداوەکان وەک یەک سەیر بکەن، بێگومان دەبێ ئەو ڕاستییە بزانن، کە ڕووداوی خاکفرۆشتن و لە دەستدانی نیوەی خاکی کوردستان لە 16 ئۆکتۆبەر، زۆر جیاوازە لە 31 ی ئابی پیرۆز، کە بڕیاریوو ئەوکاتیش هەولێر و کوردستان بە دەردی ئێستای کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی تر ببەن.
مێژوو شاهیدە، کە مێژووی خاکفرۆشان و بێگانەپەرستی لە کەیەوە و لای کێ دەستی پێکردووە !.
ئێمە هەمو هەولێکمان داوە بابەتییانە باسی رووداوەکان، وەک خۆیان بکەین و هەموو کەس تێکەڵ نەکەین، بەڵام بە پێچەوانەوە، ئێوە نەک تەنیا دەتانەوێ ڕاستییەکان پەردەپۆش بکەن، بگرە هیچ هەڵوێستێکیشتان بەرامبەر بەو هێرشە ناڕەوایانە نەبووە، کە بەرامبەر بە موقەدەسات و پیرۆزیی نەتەوەبیمان دەکرێت و ناتوانن خۆتان لە ژێر هەژموونی تاقمێکی خۆسەپێنەر و شەڕخواز، ڕزگار بکەن، کە دژی تەبایی و یەکڕیزی و ئامانجە باڵاکانی نیشتیمانە .
ناوی کەسیش لە پەیامی سەرۆکی حکومەت نەهاتووە دەربارەی خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەر ، بەڵام وەڵامدانەوەی تیمی وەزاری یەکێتی ، ساخکردنەوەی ئەو خیانەتەیە بە سەر ئەو تاقمەوە .

تیمی وەزاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.