Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 12:59

ئه‌مرۆ مووچه‌ی په‌روه‌رده‌ و ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌کرێت

کوردستان TV
100%



به‌پێی خشته‌ی بڵاو كراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ‌ 17 ی 10 ی 2020 مووچه‌ی مانگی 9 ی ئه‌مساڵی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای گشتیی ئاسایش و وەزارەتی پەروەردە مووچە دابه‌شده‌كرێت

بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش  18 ی 10 ی 2020 وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستیی تایبەت، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێریی دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مووچە وەردەگرن.

رۆژی دووشه‌ممهش‌ 19 ی 10 ی 2020 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران مووچه‌ وه‌رده‌گرن

 رۆژی سێشه‌ممه‌ش 20 ی 10 ی 2020 مووچه‌ی خانەنشینی پێشمەرگە  دابه‌شده‌كرێت

چوارشه‌ممه‌ش 21 ی 10 ی 2020 خانه‌نشینی شارستانی مووچه‌ وه‌رده‌گرن


 شوان عه‌زیز

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.