Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 12:36

9 که‌سی دیکه‌ به‌کۆرۆنا له‌سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


د. یاد نه‌قشبه‌ندی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی  رایگه‌یاندووه‌ كه‌  له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 9 كه‌سی دیكه‌ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

گوته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌شڵێت هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 27 كه‌سی دیكه‌ كه‌تووشی كۆرۆنابوونه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون

د. یاد نه‌قشبه‌ندی گوته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌له‌ئێستادا 218 كه‌سی تووشبوو به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانین كه‌له‌و ژماره‌یه‌شدا 191 تووشبوو ئۆكسجینیان بۆ به‌كارده‌هێندرێت.

 گوته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌شڵێت كه‌ له‌ئێستاشدا 40 توشبووی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان ، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ 26 تووشبووی دیكه‌  له‌ژێر ئامێری cepap دان، توشبوویه‌كیش له‌ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردایه.


د. یاد نەقشبەندی گوته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی راشیده‌گه‌ێنێت كه‌هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 16 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراون

 

شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.