بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایدهگهێنێت ئەو بارهەڵگرانە سزا دهدرێن كهرۆژی ههینی 16 ی 10 ی 2020 لە ئاهەنگێکی بوک گواستنەوەدا ئاستەنگیان بۆ هاتوچۆی شۆفێران دروست کرد، یەکێک لە شۆفێری بارهەڵگرەکان زاوابوو.
دوێنێ هەینی 16ی 10ی 2020، ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە هەولێر بەشێوەیەکی جیاواز بەڕێوەچوو كه هاوڵاتیەک بە شێوەیەکی جیاواز مەڕاسیمی بوک گواستنەوەکەی جی بە جی کرد، ئەو هاوڵاتیە بە ئۆتۆمۆبێلی بار هاڵگر هاوژینەکەی گواستەوەو ژمارەیەک هاوڕێ ی دیکەشی بە بار هەڵگر یاوەری بوون
فازڵ حاجی گوتەبێژی بهرێوهبهرایهتی هاتووچۆی هەولێر لهههژماری تایبهت بهخۆی لهتۆری كۆمهڵایهتی فهیس بووك راگهیاندووه نابێت دەربرینی خۆشی وئاهەنگەکان ببێتە هۆی گرتنی رێگایەکان
دهشڵێت ئهوهی لەسەر شەقامی 100مەتری و120مەتری ئاهەنگێکی بوک گواستنەوەی جیاواز كه بەرێوەچوو کەتیایدا بوک وزاوا بەکۆمەلێک بارهەڵگرەوە ئاهەنگەکەیان سازکرد ئێمە دەستخۆشی لەبیرۆکەی جیاواز وناوازە دەکەین
راشیگهیاندووه كه لەبەرئەوەی بۆ ماوەیەک بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و بەهۆی گرتنی رێگە بەتەواوی لە هەندێک شوێن، بەتایبەتی لە شەقامی 100 مەتری، بەهۆی راگرتنی بارهەڵگرەکان بە دوو ریز و سێ ریز، سەرجەم بارهەڵگرەکان سزادران کە بەشدارییان کردبوو و سەرپێچییان ئەنجامدابوو.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.