Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 14:39

جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق: ئیدانه‌ی سوتاندنی ئاڵای کوردستان له‌به‌غدا ده‌که‌م کەسیمبولی پیرۆزی میللەتێکە

کوردستان TV
100%

د.بەشیر حەداد ئیدانەی سوتاندنی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا و داوای لێكۆڵینەوە له رووداوەکە و دەستگیرکردن و دادگایى كردنى ئەنجام دەرانی دەکات

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئیدانەی سوتاندنی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەکات کە بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە ٢٠٢٠/١٠/١٧ لە لایەن ژمارەیەک خۆپیشاندەرى گێرەشێوێنەوە سوتێرا.

دکتۆر بەشیر حەداد ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو دۆخە ھەستیارەی کە ئێستا وڵاتی پێدا تێپەر دەبێت لە سەر ھەموو لایەک پێویست دەکات کە  بارودۆخەکە بە ئاراستەی ھێورکردنەوە ببرێت نەک ئەوەی ھێرش بکرێتە سەر بارەگای پارت و لایەنە سیاسییەکان و ئاگری تێ بەر بدرێت و سوکایەتت به ئاڵای ھەرێمێکی فیدراڵی دەستووری بکرێت كه سیمبولی پیرۆزی میللەتێکە نەک تەنیا حیزبێک.

حەداد داواش لە حکومەتی عێراق و ئەنجومەنی باڵای دادوەری فیدراڵی دەکات، لێکۆڵینەوە له رووداوەکە و ھاندەرانی و بێدەنگی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بکەن، و ئەو کەسانەش کە ئەو کارەیان ئەنجام داوە دەستگیر بکرێن و بدرێنە دادگا. پێویستە ھەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق و فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات ھەڵوێست دەربڕن لە رووداوەکە.

 


 شوان عه‌زیز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.