سه‌رۆك بارزانی ،دوای سووتاندنی باره‌گای لقی 5ی پارتی و ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن تاقمێكی گێرشێوێن له‌په‌یامێكیدا ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی بیانه‌وێ په‌لاماری پارتی بده‌ن و سووكایه‌تی به به‌هاكانی گه‌لی كوردستان بكه‌ن، دواجار باجی ئه‌و كاره‌یان ده‌ده‌ن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی په‌یامێك سه‌رۆك بارزانی یه ..
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
هه‌واڵی په‌لاماردانی باره‌گای لقی ٥ـی پارتی له‌لایه‌ن تاقمێكی گێرهشێوێنمان پێ گه‌یشت، كه له ئه‌نجامی ئه‌و كرده‌وه نایاساییه‌دا سووكایه‌تییان به ئاڵای پیرۆزی كوردستان و ئاڵای پارتی كردووه.
به توندترین شێوه ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره نامه‌ردانه‌یه ده‌كه‌ین و لێره‌دا ڕایده‌گه‌یێنین ئه‌م جۆره په‌لامار و ده‌ستدرێژییانه به هیچ شێوه‌یه‌ك له پێگه‌ی كورد و به‌ها باڵاكانی گه‌لی كوردستان كه‌م ناكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌ڕوونی دواكه‌وتوویی و بێ فه‌رهه‌نگی و عه‌قڵیه‌تی ئه‌و تاقمه شه‌ڕانگێزه بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌رده‌خات.
ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌مان له حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق هه‌یه كه ئیجرائاتی پێویست له به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌لامارده‌رانه بگرێته به‌ر، له هه‌مان كاتدا جه‌ختیش له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وانه‌ی بیانه‌وێ په‌لاماری پارتی بده‌ن و سووكایه‌تی به به‌هاكانی گه‌لی كوردستان بكه‌ن، دواجار باجی ئه‌و كاره‌یان ده‌ده‌ن.
مه‌سعود بارزانی
17ی تشرینی یه‌كه‌می 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.