Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:27

پۆلیسی هه‌ولێر: تاوانبارێک ده‌ستگیرکرا که‌ هێرشی کردبووه‌ سه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ک، پۆلیس سەرقاڵی ده‌ستگیرکردنی تۆمەتباری دووەمه‌

کوردستان TV
100%

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌یه‌كی ڤیدیۆی له‌ نێو تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دوو كه‌س هێرشیان كرده‌ سه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندی ده‌رمانخانه‌كه‌ ده‌ده‌ن، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێكاری یاسای گرته‌ به‌ر، ئه‌مرۆ تاوانبارێك ده‌ستگیركرا و ھێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی ده‌ستگیرکردنی تۆمەتباری دووەمن.   

له‌ راگەیەنراوێکی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێردا هاتووه‌، دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە نێو تۆرە کۆمەڵایەتیەکان کە دووکەس ھەڵدەکوتنەسەر دەرمانخانەیەک لە شاری ھەولێر تیمێکی تۆکمەمان پێھێنا لە پۆلیسی بەشی دەشتی ھەولێر  و پۆلیسی بەشی نەھێشتنی تاوان و پۆلیسی بەشی چالاکیە مەدەنیەکان وە  کەمتر لە (24)کاتژمێر رۆژی ھەینی  تۆمەتبارێکی سەرەکیمان بەناوی (ف .ع .ق )دەستگیرکردو وە ھێزەکانمان سەرقاڵی دستگیرکردنی تۆمەتباری دووەمن دەستبەجێش  پەراوی بۆ کراوە و درایە دەست یاسا بەپێی مادەی(٤٣٠)لە یاسای سزادان ھەر لەساتی یەکەمی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە تادەستگیرکردنیان  پارێزگاری ھەولێر وەک بەرپرسی ئەمنی شار  خۆی لەسەر ھێڵ بوو لەگەڵمان و بەدواداچوونی دەکرد.

وەلێرەوە دڵنیایی دەدەینە ھاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری ھەولێر کە پۆلیس شەو و رۆژ  لە ئەرکدادەبن بۆ پاراستنی سەروماڵیان بەرقەراربوونی ئەمنیەت وە خۆشمان بەخزمەتکاری ھاووڵاتیان دادەنێین.

عمید دلێر نجار
بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگاری ھەولێر
2020/10/17

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.