دکتۆر ئیحسان شەمەری سەرۆکی ناوەندی هزری سیاسی رایگهیاند: سووتاندنی بارەگا و دەزگاکانی دەوڵەت دەچێتە قاڵبی تێکدەری، ئاماژهی بهوهشكرد له عێراق شتێک بە ناوی یاسا بوونی نییە.
دکتۆر ئیحسان شەمەری سەرۆکی ناوەندی هزری سیاسی، لە هەمبەر سوتاندنی ئاڵای کوردستان و بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا له لێدوانێكی تایبهت به كوردستان تیڤی راگهیاند: سرووشتی کارکردن لەگەڵ سیستەم و یاساکای دیموکراتیدا و هەروەها ئاستی پێکەوە ژیان نێوان پێکهاتەکان و کۆمەڵگای مەدەنی، لە عێڕاق قۆرغ کراوە.
شەمەری گوتیشی: ئەوەی ئەمڕۆ لە بەغدا ڕوویدا دەتووانین بڵێن که پێشتر زانیاری هەبوو که خۆنیشاندان له بەردەم بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێت، بەڵام هێزی دەزگا ئەمنییەکان نەیانتوانی کۆنتڕۆڵی بکەن تا کار گەیشتە سووتاندنی بارەگاکه .
دکتۆر ئیحسان شەمەری رایگهیاند: من وای دەبینم که کردەوەکان دوور له دەستوور و یاسا هەنگاو دەنێت، بۆیە پێویستە حکومەتی عێڕاقی هەڵوێست وەربگرێت بۆ ئەوەی پارێزگاری له ژیانی حزبایەتی و هزری ئازاد له عێڕاقدا بکات و به ئازادانه ڕاوبۆچوونەکان دەرببڕێن.
گوتیشی: لێرەدا لایەنی زیان پێکەوتوو دەتوانێت له دادگا سکاڵا تۆماربکات، چونکه سووتاندنی بارەگا و دەزگاکانی دەوڵەت دەچێتە قاڵبی تێکدەری و بەمەش زیان به ناوخۆی عێراق دەگەێنێت .
ئا: فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.