Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 16:27

بافڵ تاڵەبانی: ئێمە مێژووی خۆمان خۆشدەوێت و جێگای قبوڵکردن نابێت کە دەستدرێژی بێت بۆ خاک و ئاڵاکەمان

کوردستان TV
#7
100%

دوای ئەوەی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ژمارەیەك لەلایەنگرانی حەشدی شەعبی لەكاتی پەلاماردانی بارەگای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاڵای كوردستانیان سووتاند، بافڵ تاڵەبانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، ده‌ڵێت: ئێمە مێژووی خۆمان خۆشدەوێت و جێگای قبوڵکردن نابێت کە دەستدرێژی بێت بۆ خاک و ئاڵاکەمان.

ئاڵای پیرۆزی کوردستان، شکۆی نەتەوەیی و قوربانیدان و بەرهەمی خوێنی شەھیدانمانە، ھیچ بیانوو و پاساوێک جێگای قبوڵکردن نابێت کە دەستدرێژی بێت بۆ خاک و ئاڵاکەمان کە قوربانیمان بۆداوە.

ئێمە مێژووی خۆمان خۆشدەوێت کەمێژووی برایەتی و پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن و سەرنەوینەکردنە بۆ دوژمنانی خاک و گەلەکەمان.

پاراستنی پیرۆزییە نەتەوەییەکانمان ئەمانەتی باوباپیران و نیشتمان و یەکێتییەکەی مامە، کەدەستیپێوەدەگرین و دەیپارێزین.

لەھەمووکات زیاتریش پێویستمان بە یەکخستنی ڕیزەکانی گەلەکەمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەکان و لەگەڵ دڵسۆزەکانمان لە بەغدا و ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان لەھەڕەشەکان بپارێزین.
ھەر شەکاوە بێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان.

بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.