لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان، دكتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە كردارەكانی حەشدی شەعبی و لێكەوتە سیاسییەكانی لە عێراق رایگەیاند سەبارەت بەو قسانەی بەرێز هوشیار زێباری، بەبەراورد لە گەڵ ئەو قسانەی دیكە رۆژانە دەكرێت كە ئاماژەی پێدەدرێت لە لایەن كەسانی دیكەوە كە بەلێ چەك بە شێوەیەكی بەربڵاو كەوتۆتە دەست كەسانێك ناچنە ژێر ركێڤی دەوڵەتەوە، ئەو قسانە لە لایەن زۆر لە سەركردەو بەرپرسە باڵاكانی دەوڵەت دەكرێت، بۆیە قسەكانی كاك هوشیار زێباری هیچ لەو بابەتە ناگۆڕێت، ئەوە تەنها بیانوێكە كە ئەو گروپانە گرتویانەتە بەر .
روونیشیكردەوە كە ئەگەر ئەو قسەیە كاریگەری هەبووبێت دەبوایە بە قسە وەڵام بدرێتەوە ، نەك بە سوتاندنی بارەگای حزبێك و سوتاندنی ئاڵای میللەتێك و نەتەوەیەك ، كە ئەو هەرێمە هەرێمێكی دەستووری یاساییە ، ئەوە زێدە رۆییە كە كردوویانە ، جگە لەوەش چەندین هەڕەشەر بۆ سەر چەند خانەوادەی كورد لە بەغدا كراوە كە ئەوە رقێكی شۆڤینی و تایفەگەرییە و رقێكی كۆنە .
نزیكبوونەوەی هەرێم و بەغدا دوای ئەو رێككەوتنەی شەنگال دواترهێوركردنەوەی كیشەو گرفتەكان لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەوانە وای كرد كە ئەو گروپانە زیاتر رق و كینەیان بەرز بێتەوە .
ئەو كردەوانە ئامانجی خۆی هەیە ، دەیانەوێت رێگری لە رێككەوتنی هەرێم و بەغدا بكەن ، بەتایبەتی لە رێككەوتنی دارایی نێوان هەرێم و بەغدا ، هەروەها خۆیان وا نیشان دەدەن كە ئەوان دڵسۆزن بۆ عێراق و ناوو ناتۆرە بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان و حزبەكان ببیننەوە كە ئەوان ریفراندۆمیان كردووە و پارەی عێراق بۆ خۆیان دەبەن ، بیانووی دیكە دەهێننەوە بۆ ئەوەی رەوشی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئاسایی نەبێتەوە و پرۆسەی تەعریب بەردەوامی هەبێت .
هەروەها ئامانجێكی دیكە لێدانی حكومەتەكەی كازمی بێت و حكومەتەكەی كازمی لاواز بكەن . مامەڵە كردن لە گەڵ ئەو عەقلیەتە زۆر زەحمەتە ، دەبێ جەماوەری خەڵكی كوردستان بزانن كە ئێمە رۆژانە لە گەڵ كێ مامەڵە دەكەین .
دكتۆر بەشیر حەدادایگەیاند كە رهێزە ئەمنییەكان بە ئەركی خۆیان هەڵنەستاون لە پاراستنی بارەگای پارتی بەمەش بەرپرسیارەتی دەكەوێتە سەر ئەو هێزانە و حكومەتی عێراقیش بەرپرسە لەو مەسەلەیە . بۆ ئەو مەسەلەیەش حكومەتی عێراق تیمێكی پێكهێناوە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە بكات بەڵام سەرە داوەكان دیارن كە هانی ئەوەیان داوە ، لە پەرلەمان ئەو مەسەلەیان وروژاند و كەسەكان و لایەنەكان بە روونی دیارن دواتر گروپەكە ناوی خۆیان لە سەر دیوارەكان نووسیوە و دیارن .
ئەركی حكومەتە كە لێكۆڵینەوەكان تەواو بكەن ئەنجامدەران و هاندەرانیشیان سزای توند بدرێن . بەدووری نازانم دەستی دەرەكیش لە پشت ئەو رووداوە بێت . ئەو گروپانە بە وەكالەت ئەو كارانە ئەنجام دەدەن . هەڵوێستی لایەنە شیعیەكان و غەیرە كورد بە سوننە و شیعەوە ، قسەی خۆیان كردووە و نارەزاییان دەربڕیوە و داوایان لە حكومەتیش كردووە كە ئاشتی كۆمەڵایەتی تێك بچێت ، بەڵام هەندێك لایەن هەڵوێستیان دیار نیە .
ئەگەر هەماهەنگی سیاسی لە نێوان گشت لایەنەكان نەبێت ئەوا لە ئایندە كاری خراپتر روودەدات . پێویستە هەموو لایەنە عێراقیەكان هەڵوێستی یەكگرتوویان هەبێت بە رامبەر ئەو تاقمانە . ئێمە هەر زوو هەڵوێستی خۆمان نیشاندا وەكو پەرلەمان وسەركردایەتی پەرلەمان بەیاننامەیەكمان دەركرد ، چاوەڕوانی سەركردایەتی پارتیش كە چ بڕیارێك دەدات وەك فراكسیۆنی پارتیش هەڵوێستمان دەبێت . ئەو دەستدرێژییكردنە تەنها بۆ سەر پارتی نیە بەڵكو بۆسەر هەموو كوردو پیرۆزیەكانیەتی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.