سیاسییهكی سەربەخۆ له عێراق رایگهیاند: سووتاندنی ئاڵا و بارەگاکان ڕەوشتێکی ڕەتکراوەیه، چونکه ئەوەی ئەمڕۆ له بهغدا ڕوویدا ترسێکی زۆری خستە نێو خەڵک.
سیاسی سەربەخۆ سەباح ئەلکەعبی له لێدوانێكی تایبهت به كوردستان تیڤی راگهیاند: ئەو کارە قێزەونەی ئەمڕۆی بەغدا، ئێمه هەموو ئەومان له خۆنیشاندەران دەخواست که جۆری خۆنیشاندانەکان به ئاشتی و دوور بێت له سووتاندنی بارەگا و سووتاندنی ئاڵای کوردستان بەو پێییەی که هەرێمی کوردستان بەشێکه له عێراق و عێڕاقیش هەمووان له خۆ دەگرێت.
ئەلکەعبی گوتیشی: سووتاندنی ئاڵا و بارەگاکان ڕەوشتێکی ڕەتکراوەیه ، وەك چۆن بۆ ناشیریکردنی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و سوپا به هەمان شێوە، چونکه ئەو هێزانه دژ به داعش دەجەنگان، بۆی.
گوتیشی: ئەگەر یەکێك بۆ چوونی خۆی دەربڕی و زانرا تەشهیرکردن به قسەکانی دیارە پێویستە لایەنی دادگا بگرنه بەر نەوەك ئەنجامدانی کردەوەی نابەجێ، ئەگەر عەرەب زمانی تەشهیر بەکار بێنن بەرانبەر به هەرێمی کوردستان و ئاڵای عێڕاق بەهەمان شێوە ڕێگای دادگا بگرنه بەر.
سەباح ئەلکەعبی رایگهیاند: ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا خوازیاری نەبووین و ترس و دڵە ڕاوكێ دەخاتە نێو خەڵک و ڕای ئازاد پێشێل دەکرێت به سووتاندنی بارەگا ، بۆیە داوا له دەستەی حەشد دەکەین وابکەن که گەلی عێڕاق دەزگا و بارەگاکانی خۆیان بپارێزن چ بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان یان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان یان هەر پارت و لایەنێکی دیکه بێت.
سەباح ئەلکەعبی ئاماژهی بهوهشكرد، ئەم کردەوانه ڕەت دەکەینەوە داوا له سیاسەتمەداران و حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێڕاق دەکەین که ئاقڵانه مامەڵە لەگەڵ دۆخەکه بکەن، چونکه ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا ترسێکی زۆر خستە نێو خەڵک.
له كۆتایی لێدوانهكهیدا رایگهیاند: ئەمەش دەڵێم ئایا ڕەوایە کەسێك ڕاوبۆچوونی خۆی دەرببڕێت ئەنجامەکەی بارەگا سووتاندن بێت ئەمە لوتکەی شکستە ، بەهیواین حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێڕاق لەسەر ئەم پرسە ڕێکبک.
پێویستە هەموو خۆنیشاندانەکان ئاشتیانه بێت ، بەو پێیەی ئێمه هەموو خەڵکی یەک وڵاتین، ئاڵای کوردستان مافی گەلی کوردە، چونکه ئەو ئاڵایه به تەنیا نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ناکات، بەڵکو نوێنەرایەتی هەموو گەلی کورد دەکات، هیوادارین ئەم کارانه دووبارە نەبێتەوە، هەروەها خۆنیشاندەران به ئاشتتیانه ڕای خۆیان دەرببڕن دوور له تووند وتیژی ، ئەگەرنا ئەوە دادگا هەیه.
ئا/فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.