Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 16:24

وەزارەتی شارەوانی: شەقامى 150 مەترى هەولێر بەرەو تەواوبوون دەچێت

کوردستان TV
#7
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردەوە، كاركردن لە شەقامی 150 مەتریی هەولێر بەردەوامە و ئەو بەشەی كاری تێدا دەكرێت، بەرەو تەواوبوون دەچێت.

زانیاری لەسەر شەقامی 150 مەتریی هەولێر و قۆناغەكانی كاركردن
کارکردن لە شەقامی 150 مەتریی هەولێر بەردەوامە و بەشێوەیەكی خێرا ئەو بەشەی كاری تێدا دەكرێت، بەرەو تەواوبوون دەچێت، كە لە خوارەوە ئاماژەمان بە گرنگی و تایبەتمەندییەكانی كردووە.

یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە جێبەجێ دەكرێت كە درێژییەكەی 70 كیلۆمەترە، كۆی پرۆژەكە بە گوژمەی 700 ملیۆن دۆلار تەواو دەبێت. شەقامەكە بە شێوەیەكی بازانەیی خێرا كە هیچ وەستانێكی تێدا نییە باوەش بە هەولێردا دەكات. بە دەیان شەقامیش لەگەڵ رێگەی سەرەكیی دەروازەكانی هەولێر بەستراوەتەوە.

ئەمەش درێژەپێدەری ئەم تۆڕە رێگەوبانە جاڵجاڵۆكەییەیە كە بووەتە بەشێك لە ناسنامەی نەخشەی شارەكە
رۆژانە سەدان هەزار ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەكانی هەولێر دەسووڕێنەوە و جەنجاڵیان دروستكردووە،
بە تەواوبوونی شەقامی 150 مەتری، ئەو قەرەباڵغییەی رێگەوبان تا رادەیەكی زۆر چارەسەر دەكات و شۆفێر دەتوانێت بەخێرایی 120كم كاتژمێر بەشێوەیەكی بازنەیی هەموو هەولێر بسووڕێتەوە.

شەقامی 150 مەتریی بازنەیی خێرا درێژەپێدەری شەقامە بازنەییەكانی تری هەولێر
كە بریتین لە

30 مەتری
40 مەتری
60 مەتری
100 مەتری
120 مەتری
هەر ئاراستەیەكی شەقامەكە نزیكەی 20 مەترە
بەرینی رێی خزمەتگوزارییەكانی 15 مەترە
كۆی پرۆژەكە بەسەر پێنج قۆناغ دابەش بووە
قۆناغی یەكەم كە زیاتر لە 140 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان كراوە، بە دوو بەش تەواو دەبێت، بەشی یەكەم، لە رێی شەقڵاوە بۆ رێی بەحركە لە 8ی ئەیلوولی 2019 دەستیپێكردووە.

بەدرێژایی 9.5 كیلۆمەتر تا كۆتایی ساڵ تەواو دەبێت، ئەم بەشە پێكهاتووەلە
2 ئینتەرچەینج
8 ئۆفەرپاس
6 ئەندەرپاس
3 یوتێرن فلای ئۆڤەر
3 پردی پەڕینەوەی پیادە
بەشی دووەمی ئەم قۆناغە لە رێی بەحركە بۆ گۆپاڵە، درێژییەكەی 6 كیلۆمەترە. پێكهاتووە لە دوو ئینتەرچەینج كە یەكێكیان بە رێگای گۆپاڵ-دهۆك و ئەوی تر بە رێگەی ئۆتۆبانی هەولێر-زاخۆ دەبەسترێتەوە.

ئینتەرچەینجەكانی شەقامی 150 مەتریی بازنەیی خێرا.

لەسەر هەموو عێراق یەكەم جارە بەو شێوەیە دروست دەكرێن، بەهۆی ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاسەكانی كە لە خۆیان دەگرێ، لە هیچ ئاراستەیەكەوە وەستانی تێدا نییە.

150 m hawlyr

 

150 m hawlyr

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.