نێردهی تایبهتی نهتهوه یهكگرتووهكان له عێراق- یۆنامی نیگەرانی خۆی لە رووداوەکانی بەغدا و سووتانی ئاڵای کوردستان و هەڵکوتانە سەر بارەگای پارتی دەردەبرێت.
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق - یۆنامی لە تویتێکدا سەرکۆنەی سووتاندنی ئاڵای کوردستان و هێرشکردنە سەر بارەگای لقی پێنجـی پارتی لە بەغدا دەکات و دەڵێت، هەڕەشە و تۆقاندن چارەسەری ناکۆکییەکان ناکەن.
یۆنامی پێیوایە عێراق پێویستی بە یەکگرتوویی، سەقامگیری و گفتوگۆ هەیە بۆ ئەوەی چارەسەری "کێشە زۆرەکانی" بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.