هاوپەیمانی فەتحی و رێبەری رەوتی سەدر و هاوپەیمانی نەسر هێرشكردنه‌وه‌ی سه‌ر باره‌گای لقی 5ی پارتی و سوتاندی ئاڵای كوردستان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن و به كارێكی تێكده‌رانه وه‌سف ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئاڵای كوردستان رێزلێگیراوه و هه‌موو ده‌ستدرێژیه‌ك ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وته‌بێژی هاوپه‌یمانی فه‌تح له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: سوتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا قبوڵ كرا‌و نییه، هه‌روه‌ها ئاڵای كوردستان رێزلێگیراوه و هه‌موو ده‌ستدرێژیه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌و ئاڵایه كه هێمایه بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی باسی له‌وه‌شكرد، له راگه‌یانراوه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا هاتووه كه ڕێز له هه‌موو باره‌گاكان ده‌گیرێت و هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له گه‌لی عێراق و ئێمه ڕێزی لێده‌گیرین و ڕێز له ئاڵا و هێما سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌گرین، بۆیه به‌هه‌موو جۆرێك سوتاندنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستان ئیدانه ده‌كه‌ین و له‌هیچ كه‌سێكیشی قبوڵ ناكه‌ین.
له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای پارتی و سوتاندنی ئاڵای كوردستان، هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق هێرشەكانی سەر بارەگای پارتی لە بەغدا لەلایەن حەشدی شەعبیەوە شەرمەزار دەكات.
هاوپەیمانێتیەكەی عەبادی لە راگەیەنراوێكدا روونیكردەوە، دەستدرێژی بۆ سەر بارەگا گشتی و تایبەتەكان لە بەغدا و شوێنەكانی تر شەرمەزار دەكەین، سیاسەتی سوتاندنی ئاڵا و هەر پەرەسەندنێك بۆ لاوازكردنی یەكێتی نیشتمانی شەرمەزار دەكەین.
گوتیشی: داوا لە حكومەت مامەڵەی بەرپرسیارانە بكات بۆ پارێزگاری لە ئاسایش و سەقامگیری و كۆنترۆڵی سەروەری وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد حەشدی شەعبی و پێشمەرگە لە پاڵ یەكتر شەڕی تیرۆریان كرد لەگەڵ گروپەكانی دیكەی هێزە چەكدارەكاندا ناكرێت دوژمنایەتی لەنێوانیاندا دروستبكرێت و پەرەی پێبدرێت بە پلانی سیاسی دەرەكی یان هەڵبژاردن.
هه‌ر له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر باره‌گای پارتی و سوتاندی ئاڵای كوردستان، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە عێراق ئەمڕۆ شەممە لە هەژماری خۆی لە تویتەر دوای سووتاندنی بارەگای لقی 5ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە دەپرسێت، تاوەکو تووندوتیژی دژبەرەکان کۆنترۆڵ دەکات؟ کەی تووندوتیژی و سووتاندن و لەخاچدان چارەسەر بوونە؟ "ئەگەر ئێوە عێراقین و ئازادن لە نیشتمانەکەتان، لە خودا بترسن.
سەدر لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە خودا بترسن بۆ ئاشتیی کۆمەڵایەتی، چونکە لە مەترسیدایە. ئێوە چیتان بەسەر هاتووە؟ سیاسەتڤانەکان بەشەڕهاتوون، حیزبەکان بەشەڕهاتوون، گەل بەشەڕهاتووە، بانگخوازانی چاکسازیی بەشەڕهاتوون، خەڵکی ئایین دۆست بەشەڕهاتوون، خەڵکی مەدەنی و دۆست بەشەڕهاتوون، دوژمنانیش لێرە و لەوێ لەتلەتمان دەکەن.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی ئاڵای كوردستان و باره‌گای پارتیشیان سوتاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.