Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 18:35

له‌ نزیک گوندێکی که‌رکووک سێ هاووڵاتی کورد شه‌هیدکران

کوردستان TV
#7
100%

لە نزیک گوندی شۆگیر لە شارەدێی شوان سه‌ر به‌ كه‌ركووك، ژمارەیەك چەكدار تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێك كرد، كه‌ سێ كه‌سی تێدابوو، هه‌رسێكیان شه‌هیدبوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی کەرکووک بە کوردستان تیڤی راگەیاند کاتژمێر 11ی ئه‌مشەو لە نزیک گوندەی شۆگیر لە شارەدێی شوان سه‌ر به‌ پارێزگای کەرکووک سێ ھاووڵاتی کورد کەوا ئامۆزای یەکترن لەنێو ئۆتۆمبیلەیکەدا پێکەوە دەبن و دەسترێژی گولەیان لێ دەکرێت هه‌ر سێكیان دەکۆژرێن.

ئه‌و سەرچاوە ئه‌منیه‌ گوتیشی: پێ دەچێت کارەکە تێرۆرستی بێت و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.