وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی كرد كه دوێنی شه‌ممه كرایه سه‌ر باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌غدا.
مۆرگان ئۆرتیگاس، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی : چالاكییه‌كانی میلیشیاكانی پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی عێراق ده‌كات.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوا له حزبه عێراقییه‌كان ده‌كات به به‌رپرسیارییه‌وه له‌م ماوه ناسكه‌دا مامه‌ڵه بكه‌ن كه عێراق تیایدا به بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناو قه‌یرانی دارایی و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی چه‌كدارانی داعش تێپه‌ڕ ده‌بێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.