وەزیری پێشمەرگه: “سوکایەتی بەئاڵا قبوڵکراو نیەو، پەیامێکی مەترسیدارەو دەخوازێت یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بین
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەێنێت : سوتاندن و بێڕێزی کردن بەئاڵای پیرۆزی کوردستان، کە سەدان و هەزاران پێشمەرگەی قارەمان و خەباتگێڕ و تێکۆشەری ئەم نەتەوەیە، لە ژێر سێبەرەکەیدا گیانی خۆیان بەخشیوە، قبوڵکراو نیەو ” بەتوندی ئیدانەی دەکەین.”
ئاماژە بەوەشدەکات: پەلاماردانی بارەگای هەر حزب و لایەنێک، دواتر سوکایەتی کردن بەئاڵای کوردستان، پەیامێکی روونەو، دەخوازێت هەرچی زووە ململانێ حزبییەکان و گرژییە سیاسیەکان بەلاوە بنرێت و سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەکانی گۆڕەپانی سیاسی کوردستان، یەکدەنگ ویەکهەڵوێست بن، بۆ پاراستنی پیرۆزییەکان و رووبەڕوبونەوەی مەترسییەکانی ئێستاو ئایندە.
وەزیری پێشمەرگە هۆشداری دەدات و دەڵێت:
دەستبردن و سوکایەتی کردن بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان، بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراونیەو، دەبێ ئەنجامدەرانی بەزووترین کات رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.
ئاماژە بەوەشدەکات، وەک هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەهەموو ئان و ساتێکدا، پارێزەری خاک و ئاڵای پیرۆزی کوردستانین، وەک بیلبیلەی چاومان دەیپارێزین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.