لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردنى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌كه پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای گۆپتەپە قەرەناو سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر لە قەزای چەمچەمال لە قۆناغی کۆتایدایە، کە یەکێکە لە پڕۆژەکانی وەزارەت
راشیدهگهێنێت كه پڕۆژەکە بەشێوەی خێرا ئەنجامدەدرێت بۆ تەواوبونی بەر لە ھاتنی وەرزی بارانبارین، کە لەماوەکانی رابردودا لەسەر راسپاردەی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بڕیاری جێبەجێکردنی دراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانییەوە جێبەجێدەکرێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.