Erbil 38°C شەممە 25 کانوونی دووەم 04:21

بۆچی نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە

دۆلار
کوردستان TV
#8
100%

چەند ڕۆژێکە بەهای دۆلار بەرامبەر دراوی عێراقی و دراوەکانی دیکەش بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات، بە بەراورد بە دوو هەفتەی ڕابردوو ئەمڕۆ سەد دۆلاری ئەمەریکی بڕی چوار بۆ پێنج هەزار دینار بەرزبوویەوە بەجۆرێک دوو هەفتەی ڕابردوو نرخی 100 دۆلار بە د دیناری عێراقی 123 و 750 دینار بوو بەڵام ئێستا 100 دۆلار بە 127 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. شارەزایانی ئابووری و ئەوکەسانەی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو کاردەکەن پێیان وایە هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دراوی عێراقی کەمبوونەوەی خستنەبازاڕی دۆلارە لە لایەن بانکی ناوەندی عێراق و قۆرغکردنی بازاڕە لەلایەن چەند کەسانێک.

هیمداد حوسێن، شارەزای بازاڕی دراوەکان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ماوەیەکە ژمارەیەک سەرمایەدار دەستیان بەسەر بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو داگرتووە و بە ئارەزووی خۆیان نرخی دۆلار هەڵبەز و دابەز دەکەن.

ئەو شارەزایە دەشڵێت:" هۆکاری دیکەش هەن لەوانە بانکی ناوەندی عێراق بڕی پێویست دۆلار ناخاتە بازاڕەکان تاوەکو نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی جێگیر بێت.

بەشێک لە بازرگان و سەرمایەداران هۆکاری گرانبوونی دۆلارن لەبەرامبەر دیناری عێڕاقی، سامان سۆران خاوەنی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوە بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاندن: هەندێک کەس هەن کەپارەدارن و بڕێکی زۆر دۆلار دەکڕن و نایخەنەوە بازاڕ تا ماوەیەک دواتر ئەوان وادەکەن بەهای دۆلار بەوشێوەیە بەرزبێتەوە بۆئەوەی کۆنتڕۆڵی بازاڕ بکەن.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.