دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و تویته‌ی دووباره بڵاوكرده‌وه كه رایگه‌یاندبوو ئوسامه بن لادن تا ئێستا زیندووه‌و ئه‌مه‌ی له‌بۆردومانه‌كه‌دا كوژراوه له‌جیاتی ئه‌و بووه.
ئه‌و تویته‌ی تره‌مپ كه دووباره بڵاویكردۆته‌وه هه‌ژماره‌كه‌ی بۆ بزوتنه‌وه‌ی كیۆ ئه‌نون( Qanon) ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دامه‌زراوه‌یه‌كی نادیاره‌و لایه‌نگری تره‌مپ- ن و بانگه‌شه بۆ بیردۆزی پیلانگێری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی كوژرانی ئوسامه بن لادنه‌وه رۆبه‌رت ئۆنێل، ئه‌ندامی یه‌كه‌ی سێل تیم 6 كه ئه‌و تیمه‌ی ئوسامه بن لادن یان كوشت ، به‌گاڵته‌وه گوتی: ده‌كرێ ئێمه ئوسامه بن جۆنسن - مان كوشتبێت.
رۆبه‌رت ئۆنێل كه لێدوانی بۆ تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مریكی داوه، گوتیشی: زۆربه‌ی خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ باوه‌ر به‌م قسه‌یه‌ی تره‌مپ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه بگاته خاڵێك كه زیاتر مه‌ترسی سیاسی بێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.