هەردوو بەڕێوەبەرانى پەروەردەکانى رۆژهەڵات و رۆژئاواى سلێمانى داوا لە بەڕێوەبەرانى سەرجەم ناوەندەکان خوێندن و مامۆستایان دەکەن دەست بە دەوام بکەن.
لە راگهیاندراوێكدا بەڕێوەبەرانى پەروەردەى رۆژهەڵات و رۆژئاواى سلێمانى، رایدەگەیەنن: ئێمەوەک پەروەردەکاران وبەرپرسانی پەروەردەیی پێمانوایە کاتی ئەوەهاتووە بچینەوەناوەندەکانی خوێندن ودەوام دەستپێبکەینەوە و بەگوێرەی فەرمانەوەزریەکان کە پۆلەکانی(1و2 )ی بنەڕەتی وپۆلی (12)ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە لەناوخوێندنگە دەوام دەکەن و پۆلەکانی تریش بەشێوازی خوێندنی ئەلکترۆنی دەبێت.
دەقى راگهیاندراوهكه:
بۆ /بەڕێوەبەرەبەڕێزەکانی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن
وەک ئاگادارن ماوەی چەندڕۆژێکە دەوامی فەرمی خوێندنگەکان بەگوێرەی قۆناغەکان دەستیپێکردووە ،بەڵام لەسنووری هەردووپەروەردەی ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوای سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچە وخراپی گوزەرانی مامۆستایان وفەرمانبەران دەوام بەپێی پێویست نەکراوەتەوە.
ئێمەوەک پەروەردەکاران وبەرپرسانی پەروەردەیی پێمانوایە کاتی ئەوەهاتووە بچینەوەناوەندەکانی خوێندن ودەوام دەستپێبکەینەوە و بەگوێرەی فەرمانەوەزریەکان کە پۆلەکانی 1و2 ی بنەڕەتی وپۆلی 12ی ئامادەیی بەهەمووبەشەکانیەوە لەناوخوێندنگە دەوام دەکەن و پۆلەکانی تریش بەشێوازی خوێندنی ئەلکترۆنی دەبێت.
بەڕێزان ...چارەنووسی خوێندن بەم شێوەیە لەبەرژەوەندی قوتابی وخوێندکار نابێت..دەزانین هەریەکەمان چەند لە دواکەوتنی مووچەوبێدادی نیگەرانین ولەگەڵ گشت مافەڕەواکانی مامۆستایانین هێندەیش نیگەرانی پرۆسەکەین بۆیە بەم ڕوونکردنەوەیە داواکارین لەسەرجەم بەڕێوەبەرومامۆستایانی بەڕێز بچنەوەناوەندەکانی خوێندن ودەوام دەست پێبکەنەوە .
بۆئاگاداری بەڕێزتان ڕۆژەکانی دەوامی ساڵی خوێندن و وادەی تاقیکردنەوەکان وتەواوکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن دیاریکراون وچیتر با(کات) بەهەدەرنەڕوات.
عمر صالح احمد و بكرمحمدمحمود
بەڕێوەبەرانی پەروەردە
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.