تاوانێك هه‌موو عێراق ده‌هه‌ژێنێت ئافره‌تێك هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی فرێده‌داته ناو رووبار.
تاوانێكی ، قێزه‌ون هه‌موو عێراقی هه‌ژاند كاتێ له كامیرای چاوێری ده‌رده‌كه‌وێت ، ئافره‌تێك له‌سه‌ر "پردی ئه‌مه"ی كه ناوچه‌ی كازمیه‌و ئه‌عزمییه به‌یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه، هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی فرێ ده‌داته ناو رووباری دیجله.
ئافره‌ته‌كه له‌لایه‌ن پۆلیس ده‌ستگیر كراوه ،به‌پێ لێكۆڵنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ئه‌م ئافره‌ته ماوه‌ی 3 مانگه ، له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بۆته‌وه ، بۆ تۆڵه ساندنه‌وه ، له مێرده‌كه‌ی ئه‌م كاره قێزه ونه‌ی كردوه .
ئه‌م تاوانه له‌نێو تۆڕكۆمه‌ڵاتییه‌كان ،كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه، به‌وه‌ی ئه‌م ئافره‌ت هیچ سۆز‌و خۆشه‌ویستی بۆ ئازیترین كه‌سانی خۆی نه‌بووه ، كه هه‌ردوو منداڵه‌كه‌یه‌تی.
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی : كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.