Erbil 38°C یەکشەممە 26 کانوونی دووەم 10:44

نێچیرڤان بارزانی سه‌رکۆنه‌ی تاوانه‌که‌ی ناوچه‌ی فه‌رحاتییه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای به‌له‌د له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین ده‌کات

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكیدا سه‌ركۆنه‌ی تاوانه‌كه‌ی فه‌رحاتییه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌ركی هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كانه‌ هاوكار و پاڵپشتی حكوومه‌ت بن بۆ دانانی سنوورێك بۆ هه‌ڕه‌شه‌ و تاوانكاری و ده‌ستدرێژیی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر ژیانی هاوڵاتییان و داموده‌زگاكان.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ..

زۆر به‌ توندی ئه‌و تاوانه‌ دڕندانه‌یه‌ ئیدانه‌ و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ناوچه‌ی فه‌رحاتییه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای به‌له‌د له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین ڕوویدا و تیایدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی. هاوخه‌می كه‌سوكاری قوربانییان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ین.

داواكارین ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌ستوبرد بكه‌ن له‌ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و لایه‌ن و گرووپه‌ تیرۆریسته‌ی له‌ پشت تاوانه‌كه‌وه‌ن و تاوانكاران ڕووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه‌ و به‌ سزای خۆیان بگه‌یه‌نن.

ئه‌ركی هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كانه‌ هاوكار و پاڵپشتی حكوومه‌ت بن بۆ دانانی سنوورێك بۆ هه‌ڕه‌شه‌ و تاوانكاری و ده‌ستدرێژیی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر ژیانی هاوڵاتییان و داموده‌زگاكان.

 

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

٢٠٢٠/١٠/١٨

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.